به‌خێربێن بۆ یه‌زدانپه‌رستی (Deism)
یه‌زدانپه‌رستی زۆر شتی پێیه تا پێشکه‌شی ئێوه‌ی بکات! هه‌روه‌ها زۆر شتی
بۆ کۆمه‌ڵگه پێیه! یهزدانیپهرستی بریتیه له ناسینی خوا له رێگه‌ی
لێکدانه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌وه بۆ ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی که له سروشتدا
به‌رجه‌سته بوون. بوونی یاسا و رێساکانی سروشت بوونی دانه‌رێکی/رێکخه‌رێکی
ئه‌و یاسایانه ده‌سه‌لمێنن. یه‌زدانپه‌رستی ئاینێکی سروشتییه، ئاینێکی
"ئاسمانی" نیه. ئاینی/فه‌لسه‌فه‌ی یه‌زدانپه‌رستی رزگارکه‌ری ئه‌و
که‌سانه‌یه که یه‌زدانپه‌رستی له ئامێزده‌گرن. ئه‌وانه‌ی که
یه‌زدانپه‌رستی له ئامێز ده‌گرن رزگار ده‌بن له‌و هه‌موو ترس و
خورافاتانه‌ی که له ئایینه "ئاسمانیه"کانی وه‌کو جوو، کریستیانێتی و
ئیسلامدا دهچێژرێن. (ئه‌م
ئایینانه له‌به‌رئه‌وه پێیان ده‌وترێت ئایینی ئاسمانی که هه‌موویان
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه سروشیان له‌لایه‌ن خواوه بۆ هاتووه،
زۆر له باوه‌ڕدارانی ئه‌م ئایینانه‌ش هه‌ر به راستی بڕوایان به‌م
بانگه‌شه‌یه هێناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئایینانه وا خۆیان ده‌نوێنن که
کتێبه پڕ له که‌م و کوڕیه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سروشه
نوسراونه‌ته‌وه).
هه‌ر که یه‌زدانپه‌رستی به پێی پێویست بڵاوببێته‌وه ئیتر عه‌قڵ به‌سه‌ر
ترس و ئه‌فسانه‌دا سه‌رده‌که‌وێت و لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی عه‌قڵ ده‌بن
به به‌شێک له کۆی کۆمه‌ڵگه. ئه‌و کات له‌بری ئه‌وه‌ی ملیاره‌ها که‌س
به‌دووی توندوتیژی بکه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کانی ئایینه
"ئاسمانیه"کانیانی پێ پێش بخه‌ن، خه‌ڵکی کار به‌و عه‌قڵه ده‌که‌ن که خوا
پێی به‌خشیون و ئه‌مه‌ش به‌ره‌و پێشکه‌وتنی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانبات!
ئه‌مانه خه‌ونێکی یوتۆپیای نیه. یه‌زدانپه‌رستی پۆتێنسیاڵی ئه‌وه‌ی
تێدایه که له هه‌موو مرۆڤێکدا جێگای خۆی بکاته‌وه. چونکه خوا عه‌قڵی
به هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌خشیوه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه که
یه‌زدانپه‌رستی به‌خێرایی به نێو ئه‌و که‌سانه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه که
ئاشنای یه‌زدانپه‌رستی ده‌بن.
مرۆڤ به‌و عه‌قڵه‌وه
که خوا به مرۆڤی به‌خشیوه له دۆخی
ئاسایی/سروشتی خۆیدایه. به‌ڵام به خورافاتی ده‌ستکردی ئایینه
"ئاسمانیه"کان له دۆخی سروشتی خۆی ده‌رده‌چێت. هۆکاری ئه‌وه‌ی که
ئه‌فسانه‌ی ده‌ستکرد و خورافات به‌سه‌ر
عه‌قڵدا سه‌رکه‌وتوون زۆر سانایه.
هه‌ندێک خه‌ڵکی
چالاک
ئه‌م ئه‌فسانه ده‌ستکرد و خورافاته درۆیانه‌یان بره‌و پێداوه.
هه‌ندێکیان له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی خۆیان بره‌وی پێده‌ده‌ن. وه
هه‌ندێکی تریان له بێ ئاگایی و
نه‌زانی خۆیان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانی
چالاک
هاتۆته ئارا، هه‌ر به‌که‌سانی
چالاکیش
چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ژماره‌ی یهزدانپهرستانی
چالاک،
کار و کرده‌وه و وزه‌کانمان یه‌زدانپه‌رستی وا لێده‌که‌ن که ئایینه
"ئاسمانیه"کان کاڵ بکاته‌وه و خه‌ڵکیان لێ رزگار بکات. ئه‌و کات
یه‌زدانپه‌رستی له رێگه‌ی ماندوو بوون و کاری ده‌سته‌جه‌می و
خۆنه‌ویستییه‌وه جێ به ئایینه "ئاسمانیه"کان له‌ق ده‌کات و خۆی شوێنیان
ده‌گرێت. ئه‌و کات مرۆڤایه‌تی و ئه‌و تاکانه‌ی که مرۆڤایه‌تی پێکده‌هێنن
ده‌توانن بگه‌نه پێشکه‌وتنی ته‌واوی خۆیان.
The survey shows a giant step forward for Deism in the fact that it actually uses the word "Deist" and for the very significant raw numbers it shows as representing the number of people who are Deists. In reality, the number of Deists is actually higher than the survey shows because the survey uses an outdated definition of Deist. For a more accurate definition please see our Deism Defined page.
Click here to read the actual survey. (It's in PDF)
One of the reasons the freethinker Giordano Bruno was tortured and murdered by being burned alive by the Catholic Church during the Inquisition was that he said the Universe is eternal and infinite which violates the superstitions in the Bible found in Genesis. This new study vindicates Bruno.
The Abraham Accord between Israel, the United Arab Emirates, Bahrain and the US seems to be more of a war plan against Iran than any kind of legitimate peace agreement.